کامێراکانی پۆینت تو پۆینت چۆن کاردەکەن سزاکەی چۆن دیاریدەکرێت؟



حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆنیەتیی کارکردنی کامێرای چاودێریی خێرایی پۆینت تو پۆینت رووندەکاتەوە و دەڵێت:” وێنەی هەموو ئۆتۆمبێلێک دەگرێت، بەڵام ئەگەر لە ماوەی دیاریکراو و یاساییدا بگاتە کامێرای دووەم، ئەوا سزا نادرێت”.

ئەمڕۆ هەینی، 24-3-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڤیدیۆیەکدا کارکردنی ئەو کامێرانەی روونکردووەتەوە و دەڵێت:” لە سیستمی کامێرای چاودێریی خێرایی پۆینت تۆ پۆینت دوو کامێرا لەنێوان دوو خاڵ دانراون و دووریی نێوانیان لە سێ بۆ چوار کیلۆمەتر دەبێت، کاتێک ئۆتۆمبێلێک دەگاتە کامێرای یەکەم وێنەی دەگیرێت و سەرجەم زانیارییەکانی لە ژمارە و جۆر و کاتەکە دەنێرێت بۆ کامێرای دواتر، کە بە تۆڕێکی ئەلیکترۆنی پێکەوە بەستراونەتەوە، کاتێک دەگەیتە کامێرای دووەم دیسان کامێراکە وێنە دەگرێتەوە و بەپێی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە خۆی، ئەو کاتە هەژمار دەکات کە بۆ گەیشتن بە خاڵی دووەم دیاریکراوە، لەسەر بنەمای کاتەکە دەزانێت بە چی خێراییەک لێخوڕینت کردووە.”

لە ڤیدیۆکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، کە ئەگەر ئەو کاتەی پێویستە بۆ گەیشتن لەنێوان دوو خاڵەکە زیاتر بوو یان هەمان کاتی دیاریکراوبوو، ئەوا هیچ سزایەک نانووسرێت، واتە لێخوڕین بە خێرایی دیاریکراو بووە، بەڵام ئەگەر کەمتر بوو لەکاتی دیاریکراو، ئەوە مانای ئەوەیە زێدەڕۆیی کراوە و لەسەر بنەمای کەمیی کاتەکە خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەزانرێت و سزا لەسەر ئەو بنەمایە دادەنرێت.

شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ئەڤین ئاسۆ دەردەكەوێتەوە
دواتر ئەڤین ئاسۆ دەردەكەوێتەوە
ەیوەندیدار