“دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان لە توانای تیمەكانی هەرێمدا نییە”



 

ماوەی سێ‌ ڕۆژە گەنجێكی تەمەن 35 ساڵ لە دەریاچەی دەربەندیخاندا خنكاوە و سەرەڕای گەڕانی بەردەوامی تیمە دەریاوانییەكان هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی وتەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، لە ئاستی هەرێم هیچ كەرەستە و ئامێرێك نییە بتوانێت تەرمەكە بدۆزێتەوە ، چونكە تیمەكانی هەرێم لە ئاستی 20 مەتریدان، بەڵام قوڵی ئاوی دەریاچەكە زیاترە لە 50 مەتر.

سڵێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، گەڕانەكانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی كە سێ‌ رۆژە خنكاوە بەردەوامە، بەڵام هەتا ئێستا نەدۆزراوەتەوە و تیمی دەریاوانی هەرێمیش لەو ئاستەدا نییە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، هەتا ئێستا لە ئاستی هەرێم هیچ كەرەستە و ئامێرێك نییە بتوانێت تەرمەكە بدۆزێتەوە ، چونكە تیمەكانی هەرێم لە ئاستی بیست مەتریدان بەڵام قوڵی ئاوی دەریاچەكە زیاترە لە 50 مەتر بۆیە تا ئێستا هیچ ئامێرێك نییە بۆ ئەوەی دڵنیایی لە دۆزینەوەی تەرمەكە بدەین، لە ڕێگای پەڕلەمانتاران و وەزارەتی ناوخۆوە لە هەوڵداین بۆ هێنانی كەرەستەی پێویست.

وتیشی، تیمی بەرگری شارستانی دەربەندیخان، خۆبەخشانی ناوچەكە لە گەڕان بەردەوامن، داوامان لە لیوای یەكی پاراستنی سلێمانیش كردووە و بە تەواوی كەرەستەكانیانەوە لە شوێنی ڕووداوەكەن و دەگەڕێن.

هاوكات كەیوان ئەحمەد، لێپرسراوی بنكەی بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی وت، هێشتا گەڕانەكانمان بۆ دۆزینەوەی ئەو گەنجە بەردەوامە، بەڵام هەتا ئێستا نەمان توانیوە تەرمەكە بدۆزینەوە، ئەوەی كارەكەی ئێمەی گران كردووە دیارنەبوونی شوێنی خنكانی گەنجەكە و قوڵی ئاەكەیە كە نزیكەی 60 مەترە.

ڕۆژی 21 ی ئەم مانگە سێ‌ هاوڕێ‌ دەچنە دەریاچەی دووكان و سەر ئەنجام یەكێكیان دەخنكێت.

ئەودوو گەنجەی دیكەش بەپێی وتەی قائیمقامی دەربەندیخان كە بۆ (خەڵك) قسەی كرد، بەپێی ماددەی 411 دەستگیركراون، چونكە ئێستا ڕاوكردنی ماسی بەهۆی ئەوەی وەرزی گەرادانانە قەدەغە كراوە.

ئەو گەنجەی خنكاوە ناوی سڵێمان عەبدوڵایە و تەمەنی 35 ساڵە، خاوەنی سێ‌ منداڵە.

چاودێری بازرگانی سلێمانی: ڕێگا بە گران فرۆشی نادەین
پێشت چاودێری بازرگانی سلێمانی: ڕێگا بە گران فرۆشی نادەین
گرانی بازاڕ و ڕەمەزان
دواتر گرانی بازاڕ و ڕەمەزان
ەیوەندیدار