چاودێری بازرگانی سلێمانی: ڕێگا بە گران فرۆشی نادەین



لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا ساڵانە سەرەڕای چەندین قەیرانی دیكە هاووڵاتییان ڕووبەڕووی گرانی بازاڕ دەبنەوە، چاودێری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت، هەر شوێنێك گران فرۆشی بكات هەتا كۆتایی مانگی ڕەمەزان دادەخرێت.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵانە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان بەراوردی نرخەكان دەكەین، هەركەسێك بە ویستی خۆی لە سۆپەرماركێت و مینی ماركێت و دوكانەكاندا نرخ بەرز بكاتەوە دەستبەجێ‌ ئەوشوێنە بە درێژایی مانگی ڕەمەزان دادەخرێت.

دەشڵێت، بەڵام هەندێك حاڵەت هەیە بەرزبوونەوەی نرخ دەرەكییە، بۆ نموونە فاسۆلیای ئێرانی خۆی لە سەرچاوەی سەرەكییەوە بەرز بووتەوە و دەسەڵاتی ئێمەی تێدا نییە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەو جۆرەی فاسۆلیا، یەك فەردەی 20 هەزار دینار گرانبووە و پێشتر نرخی یەك فەردەی 65 هەزار دینار بووە و ئێستا نرخەكەی بووە بە 85 هەزار دینار.

وتیشی، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دابەشكردنی بەشە خۆراكی ئەم مانگەدا نرخەكەی دابەزین بەخۆوە ببینێت.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان یاخود بۆنەكانی دیكە نرخی هەندێك شمەك و كاڵا بەتایەت خواردن بەرزدەبێتەوە ئەوەش نیگەرانی لەلای هاووڵاتییان دروستدەكات.

عێراق ماددەی خۆراكی هەناردەی دەرەوە دەكات
پێشت عێراق ماددەی خۆراكی هەناردەی دەرەوە دەكات
“دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان لە توانای تیمەكانی هەرێمدا نییە”
دواتر “دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان لە توانای تیمەكانی هەرێمدا نییە”
ەیوەندیدار