وەزارەتی تەندروستی: هەر پزیشکێک لە دایکبوونی منداڵ پێش یان دوابخات سزا دەدرێت



وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە پزیشکان بۆ پێشخستنی لە دایکبوونی منداڵ بۆ رێکەوتی جوان و دەڵێت:” هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک ئەو کارە بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەینەوە”.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تێبینیکردنی دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیاریکراوی زانستی و کلینیکی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە رێکەوتە سەرنج ڕاکێشەکان و ڕۆژانی بۆنە و یادەکان بۆ نموونە وەکو (٣/٣/٢٠٢٣) یان (٢٣/٣/٢٠٢٣) بەتایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ ڕەچاوکردنی بوونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی تەنها بۆ تۆمارکردنی ئەم ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایكبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و پزیشکان دەکەینەوە بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە و تەنها بە بوونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی پێویستە ئەندام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە بۆ هەر گرفت و ئاڵۆزکاریییەک.

 

ئاماری رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ رۆژانی‌ نه‌ورۆزدا له‌ سلێمانی‌ راگه‌یه‌ندرا
پێشت ئاماری رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ رۆژانی‌ نه‌ورۆزدا له‌ سلێمانی‌ راگه‌یه‌ندرا
سیستانی: سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە
دواتر سیستانی: سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە
ەیوەندیدار