باران بارین بەردەوام دەبێت



 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاویە بەرزەكان باران دەبارێت و سبەینێ‌ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچەكانی هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم وە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، سبەینێ‌ پێنج شەممە 23– 03 – 2023 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
كەركوك : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی

 

کەسێک لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا
پێشت کەسێک لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا
بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت
دواتر بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت
ەیوەندیدار