کەسێک لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا


بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک دوێنێ شەو کەسێک لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا، تا ئێستا تەرمەکەی لە دەریاچەکە نەدۆزراوەتەوە.

دوێنێ شەو سێ هاووڵاتی کورد بە بەلەم چوونەتە دەریاچەی دەربەندیخان، بەڵام بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە کەسێکیان لە دەریاچەکەدا خنکاوە و دووانیان ڕزگاریان بووە.

سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دیار نییە بۆچی ئەو سێ کەسە بۆ گەشت یاخود ڕاوەماسی چوونەتە ناو دەریاچەکە لە نزیک گوندی عازەبان، بەڵام هەر سێکیان کوردن و تەمەنیان لە سەرو ٣٠ ساڵە.

دوو کەسیان بە مەلە خۆیان ڕزگارکردووە، بەڵام کەسێکیان خنکاوە و هێشتا تەرمەکەی لە دەریاچەکەدایە و نەدۆزراوەتەوە، ناوی سامان عەبدوڵایە و تەمەنی ٣٥ ساڵە، خاوەنی سێ منداڵە.

باشترین و خراپترین جۆرەكانی خواردنی پارشێو
پێشت باشترین و خراپترین جۆرەكانی خواردنی پارشێو
باران بارین بەردەوام دەبێت
دواتر باران بارین بەردەوام دەبێت
پەیوەندیدار