ماوەی هەشت کاتژمێرە دوو منداڵ لە هەولێر دیارنەماون



لە کاتژمێر ٤:٠٠ی ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی برایەتی شاری هەولێر دوو منداڵی تەمەن ٧ ساڵ کە لە پۆلی یەکی بنەڕەتین لە ماڵ چوونەتە دەرەوە بۆ یاریکردن، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە ماڵەوە

سدیق بەکر رەشید، باوکی یەکێک لە منداڵەکان بە خەڵک-ی راگەیاند، مەهنازی کچم کە تەمەنی ٧ ساڵە لەگەڵ هاورێکەی بەناوی کارین لەبەردەم ماڵەوە یارییان کردووە، بەڵام دواتر دیار نەماون.

دەشڵێت،پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان لە دیارنەمانیان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێکیان نییە و ئاماژە بەوەشدەکات کە ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەسدا نییە و گومانیان لەکەس نییە.

مەهناز، تەمەنی ٧ ساڵە و تاقانەی چوار برایە، لە کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارەوە لە گەڵ هاورێکەی چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.

کەسوکارەکانیان لە رێگەی تۆڕی میدیای خەڵکەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن ئەگەر بینیان پەیوەندییان پێوە بکەن بەم ژمارەیەی خوارەوە:-
وتیشی: گومانمان لەکەس نییە و کێشەمان لەگەڵ کەسیشدا نییە

٠٧٥٠٣٧٤١٣٧٧

٠٧٥٠١٧٥٧٩٥٥

چۆن دڵمان بپارێزین كاتێك شەكرەمان لەگەڵدایە ؟
پێشت چۆن دڵمان بپارێزین كاتێك شەكرەمان لەگەڵدایە ؟
قەبارەی بودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ چەندە؟
دواتر قەبارەی بودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ چەندە؟
ەیوەندیدار