چۆن دڵمان بپارێزین كاتێك شەكرەمان لەگەڵدایە ؟



 

پزیشكێكی پسپۆری هەناوی و شەكرە و دڵ باس لەو ڕێگایانە دەكات كە پێویستە ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بۆ پاراستنی دڵیان بیگرنە بەر.

① كۆنترۆڵ كردنی شەكرەی رۆژانە.
② كۆنترۆڵ كردنی شەكرەی سێ مانگی.
③ ئەنجامدانی پشكنینی چەورییەكان ، بەكارهێنانی دەرمان ئەگەر چەورییەكان بەرز بوون ، بە تایبەت چەوری LDL كەپێویستە لە 100 كەمتر بێت بۆ كەسێك شەكرەی هەبێت.
④ چاودێریكردن و ئەنجامدانی پشكنینی فشاری خوێن (زەخت) ، ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە نابێت زەختیان لە سەرووی 13/8 بێت.
⑤ دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و قەڵەوی و خواردنەوە كحولیەكان.
⑥ ئەنجامدانی پشكنینەكانی گورچیلە 6 مانگ جارێك، بە فەحسی ئیش كردنی گورچیلە و پڕۆتینی ناو میز ACR.
⑦ ئەنجامدانی ئیكۆی دڵ یان هێڵكاری دڵ ECG هەركاتێك نەخۆشەكە هەستی بە (( هەناسە توندی ، دڵ كوتێ ، ئازاری سەرسنگ)) كرد ، گەر هیچ نیشانەیەكی نەبوو پێویستە ساڵی جارێك ئیكۆی دڵ ئەنجام بدات.
⑧ وەرزشكردنی بەردەوام ، ڕۆژانە 30 خولەك رێ كردن یان هەفتەی چوار رۆژ ، هەروەها مەلەكردن یان بەشداری كردن لە هۆڵە وەرزشیەكان یان ئەنجامدانی وەرزش لەسەر ئامێری وەرزشی ماڵەوە.
⑨بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی بۆ دڵ باشە (( هەندێك دەرمانی شەكرە هەیە كە بۆ دڵ باش نییە بۆیە پێویستە لە ژێر رێنمای پزیشكی پسپۆر دەرمانت بۆ بنوسرێت))
⑩دوورەكەوتنەوە لە خەفەت و بێتاقەتی و قەلەقی چونكە ئەمانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێن و دواجار زیان بە دڵ دەگەیەنن.

د.داهات جەمال حەوێزی، پزیشكی پسپۆری هەناوی و شەكرە و دڵ

 

بەرەیەكی نوێی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم دروستدەكرێت
پێشت بەرەیەكی نوێی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم دروستدەكرێت
ماوەی هەشت کاتژمێرە دوو منداڵ لە هەولێر دیارنەماون
دواتر ماوەی هەشت کاتژمێرە دوو منداڵ لە هەولێر دیارنەماون
ەیوەندیدار