نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆماركرد



بەهۆی هەڵكشانی ناكۆكی نێوان ئەمریكا و ڕوسیا نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و هاوكات بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە لە بازاڕەكانی هەرێم لەكاتی شكاندنەوەی بۆ دینار نرخی زێڕ زیاتر لەسەر هاووولاتیان گران دەبێت.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕێژەی هەڵئاوسانی مانگانە لە ئەمریکا پێشتر 0.5% بوو، بەڵام دابەزی بۆ 0.4% و هەڵئاوسانی ساڵانەش لە 6.4%ەوە دابەزیوە بۆ 6% و ئەوەش كاریگەری لەسەر ئابووری جیهانی كردووە و نرخی زێڕی زیاتر بەرزكردەوە.

ئاشكراشی كرد، هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی بەهای زێر سەردانی سەرۆکی چینە بۆ ڕوسیا و دووبارە کێشەی بانکەکانی ئەمریکا سەریهەڵداوەتەوە و هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پۆتین ڕوسیای تووڕە کرد و مەترسی پێكدادانی سەربازی دەكرێت، بۆیە لە ئێستادا ئۆنسەی زێڕ خواستێکی زۆری لەسەرە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 1989 دۆلار و یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 507 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 450 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 383 هەزار دینارە.

زیاتر لە 48 هەزار موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە
پێشت زیاتر لە 48 هەزار موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە
بانكی ناوەندی زیاتر لە ملیارێك دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی زیاتر لە ملیارێك دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار