زیاتر لە 48 هەزار موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە



وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژە بە بوونی نزیكەی 48 هەزار موەلیدەی ئەهلی دەكات لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەكانیش لە هەولێریش دەڵێت”تەنیا لە هەولێر نزیكەی دوو هەزار و 200 موەلیدە هەیە”.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی پلاندادانی عێراقەوە بڵاوكرایەوە” 48 هەزار و 533 موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەن، 44 هەزار و 640 كەسیش لەو مۆلیدانەدا كار دەكەن كە نزیكەی حەوت ملیۆن هاوبەشیان هەیە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، قارەمان مەولوود بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە” بە تەنیا لە سنوری پارێزگای هەولێر نزیكەی دوو هەزار و 200 موەلیدە هەیە و زۆرینەیان لە جۆری بێدەنگەكانن”.

شارەزایانی بوارەكانی ژینگەپارێزی و تەندروستی دەڵێن، دوو كەڵی موەلیدەكانی كارەبا و ئۆتۆمبێل، هۆكاریی سەرەكی پیسبوونی ژینگە و تووشبوونی هاووڵاتیانن بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.

مووچەی 16 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت
پێشت مووچەی 16 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت
نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆماركرد
دواتر نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆماركرد
ەیوەندیدار