بانكی ناوەندی زیاتر لە ملیارێك دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ملیارێك دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی هەفتانەی دراوەكە دادەنرێت لەلایەن بانكی ناوەندی بەراورد بە ماوەكانی ڕابردوو.

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ملیارێك و 56 ملیۆن و 998 هەزار و 484 دۆلار لەلایەن بانكەكەوە فرۆشراوە، تێكڕای فرۆشتنی ڕۆژانەش 211 ملیۆن و 399 هەزار و 696 دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەڕێژەی 19.61% بەرزبۆتەوە.

لە ئامارەكانی بانكی ناوەندیدا دەردەكەوێت كە فرۆشتنی زۆرترین بڕە دۆلار لە ڕۆژی چوار‌ شەممەی ڕابردوودا بووە و 241 ملیۆن و 908 هەزار و 940 دۆلار بووە، كەمترین فرۆشتنیش لە سێ‌ شەممەی ڕابردوودا بوو كە 176 ملیۆن و 955 هەزار و 986 دۆلار بووە.

زۆربەی فرۆشتنەكان وەك لە ئامارەكاندا ئاماژەیان پێكراوە، بۆ حەواڵەی دەرەكی بوون، هەر دۆلارێكیش لەلایەن بانكەكەوە بە 1310 دینار فرۆشراوە.

وێڕای ڕاگەیاندنی كەمكردنەوەی نرخی دۆلار لەلایەن حكومەت و بانكی وەندی عیراق لە 1450 بۆ 1300 دینار بۆ دۆلارێك، بەڵام تائێستا نرخی دراوە ئەمریكاییەكە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین نەكردووە و تائێستاش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی 157 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت.

 

 

نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆماركرد
پێشت نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆماركرد
باوكی مێسی هەواڵی ڕۆیشتنی كوڕەكەی بۆ هیلالی سعودی یەكلایی دەكاتەوە
دواتر باوكی مێسی هەواڵی ڕۆیشتنی كوڕەكەی بۆ هیلالی سعودی یەكلایی دەكاتەوە
ەیوەندیدار