ڕاوێژكارێكی سودانی: یەكەمجارە داهاتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ژێر چاودێری بەغداوە



 

هاشم ڕەكابی ڕاوێژكاری ڕۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، یەكەمجارە لە ساڵی 2003وە، داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ئەژمارێكی ڕوونەوە.

ڕەكابی لە نوسینێكیدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە”لێكگەیشتنێكی ئاست باڵا و خەمخۆری و بەتەنگەوەهاتنی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بووە مایەی ئەو بڕگانەی لە بودجەی فیدراڵیدا هەن”.

بە وتەی ڕاوێژكارەكەی سودانی”بۆیەكەمجارە لە 2003وە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ئەژمارێكی ڕۆشن و لەژێر چاودێری حكومەتی فیدراڵدا دەبێت، لەو سۆنگەیەشەوە هەموو ئەژمارەكانی تر داخران”.

 

 

بافڵ تاڵەبانی؛ هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە
پێت بافڵ تاڵەبانی؛ هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە
عیراق دەبێتە پاڵەوانی ئاسیا؟
دوات عیراق دەبێتە پاڵەوانی ئاسیا؟
پەیوەندیدار