![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و دەمانەوێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین، دەشڵێت،” بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیە و بەهەمووشێوەیەك پێوەی پابەندین”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكەوت بە ئێلبرۆرس كۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق، لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بەئاڕاستەی سەقامگیری.
سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتی كرد لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و وتی، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و دەمانەوێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین.
ڕاشیگەیاند، بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیە و بەهەمووشێوەیەك پێوەی پابەندین.