عیراق دەبێتە پاڵەوانی ئاسیا؟

  • 117 بینین

شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی لاوانی عیراق لە كۆتایی جامی ئاسیا بۆ لاوانی خوار تەمەن 20 ساڵان، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان دەبێتەوە.


هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان لە نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە كە لە تاشقەند بەڕێوەدەچێت، بە پەناڵتی لە هەڵبژاردەی كۆریای باشووری بردەوە، بەر لەوەش هەر لە هەمان قۆناغدا هەڵبژاردەی عیراق لە یارییەكی ماراسۆنیدا بە پەناڵتی لە هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردەوە و سەركەوت بۆ یاریی كۆتایی.

لە قۆناغی گروپەكان، هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و ئۆزبەكستان ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە و ئەنجامەكە بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە بەرژەوەندی ئۆزبەكستان كۆتایی هات.

ڕاوێژكارێكی سودانی: یەكەمجارە داهاتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ژێر چاودێری بەغداوە
پێشتر ڕاوێژكارێكی سودانی: یەكەمجارە داهاتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ژێر چاودێری بەغداوە
ئیحسان عەلی ڕەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرێت
دواتر ئیحسان عەلی ڕەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرێت
پەیوەندیدار