دەست بەدابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بە رەمەزان دەكرێت

  • 844 بینین

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق رۆژی 18ی ئاداری 2023 دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەكات.

وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندووە، رۆژی 18ی ئاداری 2023 دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەكات، كە “هێلكە، ئاردی سفر، ئاردی گەنمەشامی و شەعریە”یش لە خۆی دەگرێت.

وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێت: بڕیارە رۆژی 18ی ئاداری 2023 بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان دابەش بكرێت، دوای گەیشتنی بە دەستی بریكارەكان راستەوخۆ دەدرێتە هاووڵاتیان.

جاسم عامری یاریدەدەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ مادە سەرەكییەكانی بەشەخۆراكی مانگانە چەند مادەیەكی دیكەش بۆ مانگی رەمەزان دیاریدەكرێن.

ڕوونیشیكردەوە “تەبەقێك هێلكە، پێنج كیلۆگرام ئاردی سفر، نیو كیلۆگرام ئاردی گەنمەشامی لەگەڵ بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان دابەش دەكرێن”.

 

مێسی داوای مووچەیەكی خەیاڵی دەكات
پێشتر مێسی داوای مووچەیەكی خەیاڵی دەكات
هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ چین؟
دواتر هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ چین؟
پەیوەندیدار