مێسی داوای مووچەیەكی خەیاڵی دەكات



بۆ پەیوەندیكردنی بە خولی سعودیەوە لە رێگەی یانەی هیلالی ئەو وڵاتەوە لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی داوای موچەیەكی خەیاڵی دەكات.
بۆ پەیوەندیكردنی بە خولی سعودیەوە

بەپێی زانیارییەكانی بەرنامەی ” El Chiringuito “ـی ئیسپانی یانەی هیلال گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی مێسی لە سەرەتای ئەمساڵدا دەستپێكردووە و مووچەی ساڵانەی 300 ملیۆن یۆرۆیان پێشكەش بە ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە كردووە.

باس لە ئەوەش كراوە، مێسی داوای كاتی كردووە بۆ بیركردنەوە، لەم مانگەدا لە رێگەی خۆرخی مێسی باوكییەوە وەڵامی داوەتەوە كە دەیەوێت موچەیەكی زۆر زیاتر لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی هەبێت و پێی وایە جیاوازی 100 ملیۆن یۆرۆی بەس نیە.

بەرنامە ئیسپانیەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە مێسی ئامادەیە پەیوەندی بە هیلالەوە بكات بەڵام بە مەرجێك كە ساڵانە بڕی 600 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.

هیلال وەڵامی داواكاریەكەی مێسی داوەتەوە و مووچەكەی بۆ 350 ملیۆن یۆرۆ بەرزكردووەتەوە، لە ئێستادا گفتوگۆكانی نێوان باوكی لیۆ و یانە سعودیەكە بەردەوامە.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی نەگەشتوونەتە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی.

 

جامی جیهانی هەرێمەكان لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت
پێشت جامی جیهانی هەرێمەكان لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت
دەست بەدابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بە رەمەزان دەكرێت
دواتر دەست بەدابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بە رەمەزان دەكرێت
ەیوەندیدار