هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ چین؟



تادێت نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە، زەڕەنگەرێكیش هۆكارەكانی ئەو بەرزبونەوەیە باسدەكات و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریش دەكات.

ئەمڕۆ یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا هەزار و 911 دۆلارە و لە هەرێمیش مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 425 هەزار دینارە.

ئەدیب غەریب، لە زەڕەنگەری لالە لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی زێڕ بەرز بووەوە و ئەمڕۆ بەهای مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21، 425 هەزار دینارە، بەهای مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18، 358 هەزارە.

لەبارەی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕەوە ئاماژەی بە ئەوە كرد، لە ماوەی 10 ڕۆژدا نرخی زێڕ سێ‌ جار بەرز بووەتەوە، جارێك بە هۆی بۆرسەوە، جارێك بەهۆی دۆلار و دینارەوە، جارێكیش بەهۆی حەواڵەوە.

وتیشی، شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆكراین كە هەتا ئێسا بەردەوامی هەیە، یەكێكە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، هاوردەكردنی زێڕیش ئەستەم بووە بەو پێیەی نرخی حەواڵە گران لەسەر زەڕەنگەرەكان دەكەوێت، بۆیە ئێستا هاوردە كردنی زێڕ بۆ هەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، كڕین و فرۆشتنی زێڕ لە هەموو سەردەمێكدا هەبووە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بەهۆی یاریكردنی نرخی دۆلارەوە بازاڕ سستە.

وتیشی، ئێستا بەهۆی خراپی دۆخی دارایی هاووڵاتییانەوە لەكاتی هاوسەرگیریدا ڕێژەیەكی كەمتری ئاڵتوون داوا دەكرێت.

ئەدیب غەریب وتی، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەكەین.

نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم بەمجۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٤٢٥ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٥٨ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٣٦ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٧٧ هەزار دینارە.

 

دەست بەدابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بە رەمەزان دەكرێت
پێشت دەست بەدابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بە رەمەزان دەكرێت
لەبارەی گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەی مانگی دوو ڕوونكردنەوە درا
دواتر لەبارەی گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەی مانگی دوو ڕوونكردنەوە درا
ەیوەندیدار