تاوە باران دەستپێدەكات



خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “ئەمڕۆ یەك شەممە 27 – 11- 2022 كاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردبوو، كۆتایی هات”.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان ‌و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان، ئەگەری تاوە بارانی دەبێت لە هەندێك كاتدا”.

ڕاشیگەیاند “سبەی دوو شەممە 28 – 11 – 2022 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی‌و هەندێك ناوچەی شاخاویی ئەگەری نمە بارانی كەمی دەبیت لەگەڵ دروستبوونی تەم”.

بەرزترین پلەكانی گەرما:
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

ڕێگای كەلار-سلێمانی داخرا
پێشت ڕێگای كەلار-سلێمانی داخرا
شۆڵز؛ ‘ئەڵمانیا خاکی هیوایە’ بۆ کۆچبەران
دواتر شۆڵز؛ ‘ئەڵمانیا خاکی هیوایە’ بۆ کۆچبەران