شۆڵز؛ ‘ئەڵمانیا خاکی هیوایە’ بۆ کۆچبەران



ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بەرگریی لە نیازی حکومەتەکەی دەکات بۆ ئاسانکاری پێدانی ڕەگەزنامە بە کۆچبەران، لە هەنگاوێکدا کە ئەم بڕیارە مشتومڕێکی بەرفراوان دروست دەکات، لەنێوان پێشوازیکردن لە پێکهاتەکانی کۆچبەران و ڕەخنەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان .

 

ئۆلاڤ شوڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لەوەکردەوە، ئەڵمانیا بۆ زۆرێک لە کۆچبەران “خاکی هیوا”یە و ستایشی هەوڵەکانیان لە بەهێزکردنی ئابووری وڵاتەکەی دەکات و داوای ئاسانکارییشی بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی کرد.

 

شۆڵز لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە ڕۆژی شەممە (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند؛ ئەوانەی لە چەند دەیەی ڕابردوودا هاتوونەتە ئەڵمانیا ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە بەهێزکردنی ئابووری وڵات، زۆر باش دەبێت ئەوانەی ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئێمە ژیاون ڕەگەزنامەی ئەڵمانی وەربگرن”، ئەڵمانیا پێویستی بە “سیستمی باشتر” هەیە بۆ خۆبەخاوەنکردنی هەموو ئەم “ژن و پیاوە بەتوانا و سەرسوڕهێنەرانە”.

 

شوڵز ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لە هاووڵاتیان چەندین سەدە بەر لە ئێستا لە ئەڵمانیاوە کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دیکە، بەڵام ئێستا ئەمە گۆڕاوە، ئەڵمانیا بووەتە خاکی هیوا بۆ زۆر کەس”.

 

هاوکات نانسی وێزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، پاڵپشتی لە چاکسازی یاسای ناسنامەدان دەکات، کە ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە دەکات چەند ساڵێکە لە ئەڵمانیا دەژین بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە.

 

بەگوێرەی ڕەشنووسی یاساکە، لەبری هەشت ساڵ، بیانییەکان دەتوانن ڕەگەزنامەی ئەڵمانی دوای پێنج ساڵ مانەوەیان بەدەستبهێنن، لە ئەگەری “دەستکەوتی نایاب ” یشدا لە بواری کارامەیی و لێهاتووی کاریاندا، دەتوانرێت ئەو ماوەیە بۆ سێ ساڵ کەم بکرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر کۆچبەران دەستکەوتی ئەکادیمی یان پیشەیی تایبەتیان نیشان بدەن، بەشداری چالاکییە خۆبەخشییەکان بکەن یان توانای زمانیان باش بێت، بە ماوەی سێ ساڵ ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە مسۆگەر دەکەن.

 

لەمبارەیەوە، سەرۆکی هاوپەیمانی مەسیحی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، ئەلێکساندەر دۆبریندت لە بەیاننامەیەکدا، کە ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند: فرۆشتنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بە هەرزانترین نرخ، تواناکانی یەکگرتن لە ئەڵمانیا بەرز ناکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەر بێت بۆ برەودان بە کۆچی نایاسایی.”

 

لە لایەکی دیکە، پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی مەسیحی، ستیفان هێک، هۆشداریدا لە کاریگەرییە کۆمەڵایەتییە گەورەکانی، بەخشینەوەی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و داوای لە نانسی ویزەر، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی کرد ئەم پلانانە بوەستێنێت.

 

سەرچاوە؛ DW

تاوە باران دەستپێدەكات
پێشت تاوە باران دەستپێدەكات
لە كیێڤ زستانێكی سەختی بێ كارەبا دەستیپێكرد
دواتر لە كیێڤ زستانێكی سەختی بێ كارەبا دەستیپێكرد