ڕێگای كەلار-سلێمانی داخرا



 

ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای كەلار-سلێمانی یان داخست.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 27\11\2022 خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان گردبوونەوە و ڕێگای كەلار-سلێمانی یان داخست.

ئەوە چەندین جارە ئەو خوێندكارانە دەچنە سەر شەقام و ئەو ڕێگایە دادەخەن، داواكاری خوێندكاران لە حكومەتی هەرێم پێدان و بە یاساییكردنی دەرماڵەكانیانە، هاوكات داوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پاراڵێڵیش دەكەن.

خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكەن و ناڕەەزایی دەردەبڕن لە بەرامبەر پێنەدانی دەرماڵەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە.

 

توركیا سیناریۆی ئۆكراین لە ڕۆژئاوا دووبارە دەكاتەوە
پێشت توركیا سیناریۆی ئۆكراین لە ڕۆژئاوا دووبارە دەكاتەوە
تاوە باران دەستپێدەكات
دواتر تاوە باران دەستپێدەكات