ڕاهێنەری مانشستەر یونایتد چەند بڕیارێكی توند دەردەكات



ئیریك تین هاگ ڕاهێنەری مانشستەر یونایتد، بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بەرامبەر بە یاريزانانی شەیتانە سورەكان دەردەكات، پاش ئەوەی بە حەوت گۆڵی بێ‌ بەرامبەر بە لیڤەرپوڵیان دۆڕاند لە گەڕی 26ی خولی ئینگلیزی.

بەپێی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، تین هاگ داوای لە یاریزانانی مانشستەر یونایتد كردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئامادەی ناوەندی ڕاهێنانی یانەكە ببن، پاش چەند كاتژمێرێكی كەم لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، یاریزانانی یونایتد لە كاتژمێر نۆی بەیانی ئامادەی ناوەندی ڕاهێنان بوون، لەكاتێكدا ڕاهێنەرە هۆڵەندییەكە پیبَش دوو كاتژمێر لە گەیشتنی یاريزانەكان ئامادە بووە.

مانشستەر یونایتد خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ بیتیس لە قۆناغی هەشتی خولی ئەوروپايی ئامادە دەكات كە لە پێنج شەممەی داهاتوودا لە یاریگای “ئۆڵد ترافۆرد” بەڕێوەدەچێت.

مانشستەر یونایتد لە دوای دۆڕاندنەكەی بە لیڤەرپوڵ، بە 49 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزیدایە.

 

 

بازاری دۆلارەكەی سلێمانی لەبارەی نرخی دۆلارەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
پێشت بازاری دۆلارەكەی سلێمانی لەبارەی نرخی دۆلارەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
بانكی ناوەندی بڕیاری دیكە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار دەردەكات
دواتر بانكی ناوەندی بڕیاری دیكە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار دەردەكات
ەیوەندیدار