ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەسەر كردنەوەی دامەزراندن، تۆماركردنی كۆمپانیاكانی بواری دەرمان، پێداویستییە پزیشكییەكان، كارەكانی وەزارەتی پەروەردە كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەكانی وەزارەتی پەروەردە.

باس لە ئەوەش كراوە، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەركاركردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەداركردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا دەخرێتەڕوو.
باس لە ئەوەش كراوە، لە بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكەدا كردنەوەی دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیاكانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان دەخرێتەڕوو.

 

بوومەلەرزەیەك بینگۆلی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەك بینگۆلی هەژاند
هێرشی غازی سەر خوێندنگەكان فراوانتر دەبێت
دواتر هێرشی غازی سەر خوێندنگەكان فراوانتر دەبێت
پەیوەندیدار