بوومەلەرزەیەك بینگۆلی هەژاند



چەند ناوچەیەكی دیكەی باكووری كوردستان مەترسی بوومەلەرزەیان لەسەرە

كاتژمێر ٠٧:٥٧ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٢ پلە شارۆچكەی سۆڵهان سەر بە پارێزگای بینگۆلی باكووری كوردستانی هەژاند.

سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (AFAD) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٢ پلە قەزای سۆڵهان سەر بە پارێزگای بینگۆلی هەژاندووە.

راشیگەیاندووە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ١٣،٢٩ كیلۆمەتر توێكڵی زەویدا روویداوە.

دوێنێش بوومەلەرزەیەك پارێزگەی چەولیگی باكووری كوردستانی هەژاند.

پاشملەرزە و بوومەلەرزەی نوێ لە دوای بوومەلەرزەكانی شەشی شووباتەوە بەردەوامیان هەیە و تا ئێستا زیاتر لە 13 هەزار پاشلەرزە و بوومەلەرزە تۆماركراون.

شارەزایانی جیۆلۆجی ماوەیەكە هۆشداری دەدەن لە مەترسی ڕوودانی بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستان و ئیستەنبوڵ و هەندێك ناوچەی دیكەی باشووری توركیا لە كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست.

دەوڵەتی توركیا لەسەر ئاشتی شارەوانی گەورەی ئیستەنبوڵ ڕێوشوێنی پێشوەختی گرتووەتەبەر بۆ ئەگەری روودانی بوومەلەرزەی بەهێز لەشارەكە، بەڵام لە ناوچەكانی باكووری كوردستان بەتایبەت چەولیگ و مووش و بینگۆل و شارەكانی دیكە هیچ ڕێوشوێنێك نەگیراوەتەبەر، كە باس لەوە دەكرێت ئەو ناوچانەی باكووری كوردستان مەترسی بوومەلەرزەیان لەسەرە.

لەبوومەلەرزەكانی شەشی شووباتدا زۆرترین ناوچەی باكووری كوردستان لەوانە مەڕەش، ئایدییامان، هاتای، ئامەد، غازی عەنتاب، ئوسمانییە، شانلی ئورفە زیانی گەورەی مرۆیی و ماڵییان بەركەوت.

 

لەسەر شەڕەكەی قەرەداغ 21 كەس دەستگیركران
پێشت لەسەر شەڕەكەی قەرەداغ 21 كەس دەستگیركران
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار