هێرشی غازی سەر خوێندنگەكان فراوانتر دەبێت



لە ڕۆژێكدا هێرشكرایەسەر ناوەندەكانی خوێندن لە 35 شاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران

تادێت هێرشە غازییەكان كە بەهێرشی كیمیایی ناسێندراون بۆ سەر ناوەندەكانی خوێندنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەتایبەت كچان فراوانتر دەبن.

بەپێی زانیارییەكان بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە هێرشی غازی كراوەتەسەر ناوەندێكی خوێندنی كچانە لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

بەپێی نوێترین زانیارییەكان، دوێنێ هێرشی غازی كراوەتەسەر ناوەندەكانی خوێندن لە 35 شاری ئێران لەوانە، كەرەج، هەمەدان، تەورێز، شیراز، تاران، قەزوین، سنە، ورمێ، كرماشان، ئیلام، گەیلان، پیرانشار، بۆكان، كامێران ‌و چەند ناوچەی دیكە.

بەپێی ئەو زانیارییانە، سەدان خوێندكار و مامۆستا و كارمەندی ناوەندەكانی خوێندن تووشی ژەهراویبوون بوون و تەندروستییان تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.

دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو هەڵمەتی ژەهراویكردنی ناوەندەكانی خوێندن بە دەستی دەرەكی دەزانێت، وەك لە گوتەكانی سەرۆكی وڵاتەكە ئیبراهیم ڕەئیسیدا ڕەنگی داوەتەوە.

چالاكەوانان لێدوانەكانی دەوڵەتی ئێران ڕەتدەكەنەوە، دەڵێن ئەو هێرشانە دەستی گرووپەكانی سەر بە دەوڵەتی ئێرانی لەپشتەوەیە لە بەرامبەر بەشداری كارای ناوەندەكانی خوێندنی كچانی ئێران لە شۆڕشی ژینادا ئەو كارەیان بەرامبەر دەكرێت.

ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش داوای لێكۆڵینەوەی جیدییان لە ئەو هێرشانە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە كردووە.

تاران بەڵێنی لێكۆڵینەوەی وردی لە ئەو هێرشانە داوە، بەڵام تا ئێستا بە ڕوونی هیچ لایەنێك لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە تۆمەتبار نەكراوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
مەیلی سووریا و توركیای تووڕەكرد
دواتر مەیلی سووریا و توركیای تووڕەكرد
ەیوەندیدار