لە سلێمانی یەكەم سەنتەری جەڵدەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق كرایەوە



تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، یەكەم سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵدەی مێشك بە دەرمان لە سەر ئاستی عێراق لە سلێمانی كرایەوە.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەئامادەبوونی د.سەباح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانی شار و بەشێك لەپزیشكانی تایبەت بەنەخۆشیەكانی مێشك و دەمار و كارمەندان و لێپرسراوانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی شار یەكەمین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵدەی مێشك بەدەرمان لەسەر ئاستی عێراق كرایەوە.

ڕاشیگەیاند، دەبێت نەخۆش دوای پشكنینی ورد و دەست نیشانكردنی بەحاڵەتی جەڵدەی مێشك بەكەمترین كات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە ئەو بەشە لەڕێگای پزیشك و كارمەندانی تایبەت چارەسەری بەدەرمان بۆ بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كردنەوەی ئەم بەشانەش بەرەوپێش چوونی زانستی پزیشكی لەسەر هەموو ئاست و پسپۆرییه جیاوازەكان لەشاری سلێمانی بەهەوڵ و ماندووبونی پزیشكان وایكردوە سلێمانی پێشەنگی كەرتی تەندروستی بێت.

گەڵای غار؛ چارەسەرێكی ئەفسوناوی بۆ تەندروستی
پێشت گەڵای غار؛ چارەسەرێكی ئەفسوناوی بۆ تەندروستی
بارانی بەلیزمە دەستپێدەكات و پلەی گەرماش دادەبەزێت
دواتر بارانی بەلیزمە دەستپێدەكات و پلەی گەرماش دادەبەزێت