گەڵای غار؛ چارەسەرێكی ئەفسوناوی بۆ تەندروستی


گەڵای غار جۆره‌ گه‌ڵایه‌كە، كە سابوونیشی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و زیاتر لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست ده‌ڕوێت، زۆر گرنگه‌ ئه‌گه‌ر خانمان لە خۆراکەکانیان بەکاری بهێنن.

لە نوێترین لێکۆڵینەوەی پزیشکی كه‌ لەلایه‌ن ژاپۆنییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ گەڵای غار سودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، چونکە ڕێژەیه‌كی زۆری کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، كه‌ ئه‌م كانزایانه‌ش زۆر پێویستن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.

سوودەكانی:
1- سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان رێك ده‌خات، بەجۆرێك پێنج گه‌ڵای غار بكه‌نه‌ نێو دوو كوپ ئاو بیكوڵێنن، پاشان رۆژانه‌ كه‌وچكێكی لێ بخۆنه‌وه‌.

2- گەڵایەكی غار لە ماڵەكەدا بسوتێنە و بۆنەكەی هەڵبمژە، ڕاستەوخۆ هەست بە ئارامبونەوەی مێشكت دەكەیت و قەلەقی و بێزاریت ناهێڵێت.

3- دەتوانیت گەڵاكە بكەیتە ئاوەی كوڵاوەوە و هەڵاوەكەی بكەی بە سەرتدا، زۆر بەسوودە بۆ كۆئەندامی ھەناسە و بۆریەكان پاك دەكاتەوە و شارەسەرێكی بە كەڵكە بۆ پەتا و هەڵامەت.

4- بۆ نەهێشتنی كرێشی سەر زەیتەكەی بهێنە و لەگەڵ زیتێكی سروشتی دیكەدا تێكەڵی بكە بۆنمونە زەیتی زەیتوون یاخود زەیتی جوجوبا و بۆ ماوەی ١٥ خولەك بیدە لە سەرت و دواتر بیشۆرەوە.

5- دەتوانیت وردی بكەیت و بیكەیتە چێشتەوە، بۆ دابەزینی كۆڕستڕۆڵ و ڕێگگری لە نەخۆشیەكانی دڵ و كۆئەندامی هەرس و شەكرەش بەسوودە.

6- دەتوانیت بە زەیتەكەی مەساجی جومگەكانت بكەیت لەكاتی ئازاردا و ئازارشكێنە.

7- لەكاتی هەوكردنی كۆئەندامی میزكردن، گەڵاكە بهاڕە و بیكەرە شیرەوە و بیخۆرە، زۆر بەسوودە و چارەسەرە بۆی.

8- چارەسەری دواخستنی پیربوونی ڕووخسار دەکات، بەجۆرێك 10 دانه‌ گه‌ڵای غار بكه‌نه‌ نێو ده‌فرێكی ئاوه‌وه‌ و بیكۆڵێنن، پاشان ئاوه‌كه‌ی بده‌ن له‌ رووخسار و لێی بگه‌ڕێن 15 خوله‌ك بمێنێته‌وه‌ و هه‌فته‌ی سێ جار ئه‌م ئه‌م كرداره‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌.

9- خواردنەوەی چای گەڵای غار ڕۆژانە چارەسەری شێرپەنجەی منداڵدان ده‌كات و چونكه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسید.

 

“دوو هێندەی پار باران باریوە”
پێشت “دوو هێندەی پار باران باریوە”
لە سلێمانی یەكەم سەنتەری جەڵدەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق كرایەوە
دواتر لە سلێمانی یەكەم سەنتەری جەڵدەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق كرایەوە