بارانی بەلیزمە دەستپێدەكات و پلەی گەرماش دادەبەزێت



پێشبینی دەكرێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی تر بارانی بەلێزمە دەستپێبكات و پلەكانی گەرماش ڕوو لە دابەزین بكەن.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی عیراق، پێشبینییەكانی بۆ باری كەشەوهەوا بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی كرد، بارانی بەلێزمە دەستپێبكات و پلەی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات.

دەستەی كەشناسی عیراق دەڵێت، لە سێ‌ شەممەی داهاتوودا گۆڕانكاریی بەسەر كەشوهەوادا دێت و بارانی بەخوڕ دەبارێت و پلەی گەرماش زیاتر دادەبەزێت.

لە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە، شەپۆلێكی بارانبارین ڕووی لە عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد، لەهەندێك ناوچەشدا دروستبوونی لافاو زیانی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاند.

 

لە سلێمانی یەكەم سەنتەری جەڵدەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق كرایەوە
پێشت لە سلێمانی یەكەم سەنتەری جەڵدەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق كرایەوە
لافاو جەلەولا هەراسان دەكات
دواتر لافاو جەلەولا هەراسان دەكات