ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی و ویگۆ هەماهەنگی دەكەن بۆ دانانی ئەپلیكەیشنی گەشتكردن لە سەر مۆبایلەكانی هواوی

گروپی هواوی رایگەیاند گرێبەستێكی هاوبەشی لەگەڵ ویگۆ واژوو كردووە كە گەورەترین بازاڕی گەشتكردنی ئەلیكترۆنیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا بە ئامانجی دانانی ئەپلیكەیشنی لە مۆبایلەكانی هواویدا ، ئەم كارەش لە مۆبایلە تازەكانی هواوی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەنرێت كەدەبێتە هۆكاری ئاسانكردنی بازاركردن لە كاتی گەشتكردندا .

لەمباریەوە مەئمون حمێدان بەڕێوەبەری ویگۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا رایگەیاند : جیهانی گەشتكردن و میوانداریكردن پێی ناوەتە قۆناغێكی تازە لە بازرگانی ئەلكترۆنیدا ، 60%ی گەشتیاران پشت بە ئەپلیكەیشنی مۆبایلەكان دەبەستن لەكاتی دانانی پلانی گەشتكردندا ، دانانی پێشوەختەی ئەپلیكەیشنی ویگۆ لە مۆبایلدا بەشێكە لە هەوڵەكانمان بۆ ئەوەی گەشتیاران باشترین هەڵبژاردەیان هەبێت لەكاتی گەشتكردندا ، هواوی بژاردەیەكی باش بوو بۆ ئەوەی گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ واژوو بكەین بە هۆی ناوی ئەم كۆمپانیایە لە نێو بەكارهێنەراندا.

لە مانگی ئایارەوە هەموو مۆبایلەكانی هواوی بەكارهێنەری EMUI 5 بۆ دادەنرێت لەگەڵ تازەترین ئەپلیكەشنی ویگۆ و دەخرێتە بازارەوە لە وڵاتانی ئیمارات و سعودیە و عومان و بەحرێن و كوێت و عیراق و لوبنان و میسر و ئوردن و مەغریب و جەزائیر و تونس و پاكستان .
لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری بەكارهێنەران لە هواوی گوتی : ئێمە زۆر بەپەرۆشەوەین بۆ ئەو هاوبەشیە چونكە ویگۆ پێشەنگە لەم بوارەدا و خزمەتگوزاری باش و ئاسان پێشكەش دەكات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا ، ئێستاش بەكارهێنەرانی هواوی دەتوانن بەیەك لێدان بگەنە خزمەتگوزاریەكانی ویگۆ لەبەرئەوەی ئەم ئەپلیكەشنە بەردەست دەبێت لە مۆبایلەكانی هواوی كە بەكارهێنەری EMUI 5 هەیە .

هواوی هەردەم كاری ئاسانكاری ژیانی رۆژانەی بەكارهێنەرانی كردووە لەرێگای تەرخانكردنی تەكنەلۆژیای سەردەم و پێشكەوتوو بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری گەشتكردنیان پێشكەش بكات .

هەروەها حمێدان دەڵێت : لەچەند ساڵی رابردوو تێبینی زیادبوونی بەكارهێنەرانی ئەپلیكەیشنی ویگۆمان كرد لە مۆبایلەكانی هواوی ، هەروەها تێبینی ئەوەمان كرد كەبەكارهێنەرانی هواوی پارە زیاتر خەرج دەكەن لەكاتی گەشتكردندا بەبەراوردكردن لەگەڵ ئامێرەكانی دیكەی ئەندرۆیدا ، بەهۆی پێشكەوتنی هەردوو ماركەی ویگۆ و هواوی و سەركەوتنیان لە وەرگرتنی متمانەی بەكارهێنەران لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا بۆیە پێویست بوو ئەم ئەم هاوبەشەیە هەبێت كە لەبەرژەوەندی هەردوولایە .

ویگۆ باشترین ئەپلیكەشنی گەشتكردنە و بەخێرایی پێشدەكەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارام ، ئەم ئەپلیكەیشنە ئەزموونێكی خێرا و ئاسان بە 21 زمان و دراو فەراهەم دەكات ، و ئەو شوێنەیە كە گەشتیاران دەتوانن باشترین ئۆفەری گەشتی ئاسمانی و هوتێل بەخێرایی بەدەست بهێنن.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو ساڵی داھاتوو بازاڕی ئەپڵ بە شێوەیەکی بەرچاو دەکشێتەوە

خەڵک-

لێکۆڵەران و شارەزایانی بازاڕ لە گروپی بانکەکانی (Nomura) ـی ژاپۆنی، لە راپۆرتێکدا پێشبینی ھاتنە خوارێکی سەختی بازاڕ دەکەن بۆ کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا.

ئیین لین بەڕێوەبەری ژووری لێکۆڵینەوە لە گروپی بانکەکانی (Nomura) دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ساڵی داھاتوو فرۆشییەکانی ئەپڵ لە ئامێرە زیرەکەکان بۆ ٢٠٠ ملیۆن ئامێر و ساڵی دواتریش بۆ نزیکی ١٨٠ ملیۆن ئامێر داببەزێت.

ئەو شارەزایە ھۆکاری پێشبینییەکانی کشانەوەی بازاڕی ئەپل بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، خەریکە ئەپڵ توانای کێبەرکێی کۆمپانیاکانی دیکەی ئامێرە زیرەکەکان لەدەستدەدات و نزیکە لەوەی لە ڕیزبەندیی یەکەمەکان بچێتە دەرەوە.

یەکێکی دیکە لە ھۆکاری ئەو پێشبینییە ئەوەیە، لە ساڵی داھاتوو ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە تەکنۆلۆجیای 5G بەردەست دەخرێن، لە ئەمریکاش خستنە کاری ئەو تۆڕە دەستیپێکردووە و ئەپڵ ھیچ ئاماژەیەکی نییە بەوەی لە پێنج ساڵی داھاتوو ئەو تەکنۆلۆجیایە لە ئامێرەکانی بخاتە کار، ھەروەک ئەوەی لە خستنەکاری تەکنۆلۆجیای 4G دواکەوت.

پێشتریش کۆمپانیای ئەپڵ ناڕەزایی خۆی پیشاندا لە کەمبوونەوەی فرۆشی دوایین ئامێرەکانی، شارەزایانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەپڵ نەیتوانیوە ھیچ شتێکی تازە لە دوایین نەوەی ئامێرەکانی بەردەست بخات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەک بۆ مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان لە وەرزی باراندا

خەڵک-

شۆفێری کردنێکی سەلامەت لە وەرزی سەرما و تەڕی و باراندا ئاڵنگارییەکی سەختە، لەو وەرزەدا شەقامەکان خلیسکن و ئاستی بینین زۆرجار کەمدەبێتەوە، رێژەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆش بە شێوەی بەرچاو سەردەکەن، بەشێک لە ڕووداوەکانیش بەھۆی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکانەوەیە.

ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرە گەورەکان لە ڕووی شێوە و کێش و قەبارەوە لە ئۆتۆمبێلی ئاسایی زۆر جیاوازن، ئەوەش وایکردووە مامەڵە کردن لەگەڵیان یان نزیکبوونەوە یان تێپەڕاندنیان لە وەرزی باراندا کارێکی ئاسان نەبێت.

پسپۆڕانی بواری ھاتووچۆ چەند ڕێنماییەکان ڕێکخستووە تا بتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا بکەین، لە وەرزی باران و سەرمادا:

  • بەھۆی گەورەیی قەبارەیانەوە، بارھەڵگرەکان گەلێک ناوچەی کوێریان ھەیە، بە تایبەتی لای ڕاستیان بە ئاسانی لە لایەن شۆفێرەکەیەوە نابینرێت، زۆر کات جوڵە بە لای ڕاستدا لە لایەن بارھەڵگرەکانەوە ڕووداوی ھاتووچۆی سەختی لێکەوتۆتەوە، بەوەش تا دەتوانیت ھەوڵی تێپەڕاندنی بارھەڵگرێک مەدە لە لای چەپییەوە، بە تایبەت لە کاتی باراندا.
  • لە کاتی ھەوڵی تێپەڕاندنیش لە لای چەپەوە، بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت و ھەر جوڵەیەکی نائاسایی بە ھەژمار بگیرێت و پێش گەشتنە ئاستیشی بە ڕووناکی بەرز شۆفێری بارھەڵگرەکە ئاگادار بکرێتەوە.
  • لە کاتی تێپەڕاندنی بارھەڵگرێکی گەورە، پێویستە سوکان بە توندی بە ھەردوو دەست بگیرێت، چونکە بارھەڵگرەکان بەھۆی قەبارە و خێراییانەوە گیرفانی ھەوایی دروستدەکەن و بەوەش ھێزی ھەوا لەسەر ئۆتۆمبێلەکەت دەگۆڕێت و کار لە جێگریی دەکات، بەوەش ئەگەری ڕووداو بەرز دەبێتەوە.
  • لە کەشی باراندا، ئۆتۆمبێلە گەورەکان تۆزی ئاو بڵاودەکەنەوە و زیخ و چەو فڕێدەدەن کە ئەوانەش کار لە ئاستی بینین و تەرکیز دەکات، بۆ باشتر وایە لە خێراترین کاتی گونجاودا تێیپەڕێنیت، بەڵام بە وریایی.
  • بارھەڵگرەکان کێشیان زۆر قورسە، پێویستیان بە کات و ڕووبەرێکی زیاترە بۆ وەستان، ئەمە ئەگەر ئیستۆپی بارھەڵگرەکە لە کاتی ھەوڵی وەستانی تونددا کێشەی تێنەکەوێت، بەوەش تێپەڕاندن و بەخێرایی ھاتنەوە بەردەمی کارەساتی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، کاتێک بارھەڵگرێکت تێپەڕاند، دڵنیابە لەوەی لێی دوور کەوتوویتەتەوە، ئەوکات ھێڵ بگۆڕە.
  • ھەرگیز لە پێچ و لۆفەکاندا ھەوڵی تێپەڕاندنی بارھەڵگرەکان مەدە، چونکە بەھۆی درێژییانەوە ڕووبەرێکی فراوانتریان دەوێت بۆ پێچکردنەوە و ئەگەری ئەوەی بکەویتە ناوچەی کوێر و نەبینرێیت، ئەوەش کارەسات دروستدەکات.

بەھیوای سەلامەتیی بۆ ھەموو لایەک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

داھێنانێکی دیکەی بواری سەلامەتیی ئۆتۆمبێل
ئێرباگی دەرەکی

خەڵک-

لە ئێستادا کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل پێشبڕکێیانە تا بتوانن داھێنانی ئێرباگی دەرەکی بە ناوی خۆیانەوە تۆمار بکەن، بەڵام کۆمپانیای ZF ـی ئەڵمانیی پێش ھەموویان کەوتووە و نزیکە لەوەی تاقیکردنەوەکانی لەو بارەیەوە کۆتایی پێبھێنێت و داھێنانەکە بە ناوی خۆیەوە ڕابگەیەنێت.

کۆمپانیای ZF ـی ئەڵمانیی کۆمپانیایەکی تایبەتە بە دروستکردنی پارچە و سیستمەکانی ئۆتۆمبێل بۆ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلسازیی، نزیکە لەوەی تاقیکردنەوەکانی لەبارەی دانانی ئێرباگی دەرەکی بۆ ئۆتۆمبێلەکان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبھێنێت و داھێنانەکە لەسەر خۆی تاپۆ بکات.

وەک ئەوەی لێکۆڵینەوە تیۆرییەکان ئاماژەیان پێکردووە، ئێرباگی دەرەکی بە ڕێژەی ٤٠٪ زیان لەسەر سەرنشینانی ئۆتۆمبێل دەگێڕێتەوە و سوودەکانیشی بۆ کەسانی پیادەڕەو لەوە کەمتر نابێت.

ڕێگری سەرەکیش لە بەردەم خستنە کاری داھێنانەکە تا ئێستا ئەوەیە، چۆن بتوانرێت ئێرباگەکە لەو کاتەدا بکرێتەوە کە نەخشەی بۆ دەکێشرێت، ئەویش چەند بەشی چرکەیەکە پێش بەرکەوتن.

کۆمپانیای ZF خاوەنی چەند داھێنانێکە لە بواری ڕاداری بینایی و دەنگی و کامێرای تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکان، دەیەوێت پشت بە داھێنانەکانی خۆی ببەستێت بۆ خستە کاری ئێرباگی دەرەکی، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئەوەندە وردیان بکاتەوە ھەستەوەری ئێرباگەکە کاتی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە نزیکبوونەوەی ئاسایی ئۆتۆمبێلەکە لە تەنێک جیا بکاتەوە و تەقینی ئێرباگەکە بۆ دوا سات ھەڵبگرێت.

درێژیی نمونەی سەرەتایی ئێرباگە دەرەکییەکەی ZF دەگات بە ٢ مەتر، پانییەکەشی نیو مەترە و ٣٨ سانتیمەتریش ئەستورە و ٥,٨ کیلۆگرامیش قورسە، درێژی و پانی و ئەستوریی ئێرباگەکەش بە پێی جۆری ئۆمبێلەکان دەگۆڕێت، سەرەڕای گەورەیی قەبارەکەی، لە ماوەی ١٥ میللی چرکەدا پڕ دەبێت لە ھەوا، ئەویش کەمێک خێراترە لە پڕبوونی ئێرباگە ئاساییە ناوەکییەکانی ئێستا ھەن.

ئێرباگە ناوەکییەکان لە پاش بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکە دەتەقن، چونکە کاتێکی کەم ھەیە لە گەشتنی ھێزی بەرکەوتنەکە بە سەرنشینەکان و لەو ماوە کەمەدا ئێرباگەکە کاری خۆی دەکات، بەڵام لە ئێرباگی دەرەکی پێویستە نەگات بە بەرکەوتن، ئەگەر گەیشت بەو خاڵە سوودێکی ئەوتۆ لە کارەکەدا نامێنێت.

بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمپانیاکە و شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل، تا ساڵی ٢٠٢٢ ناتوانرێت ئێرباگێکی نمونەیی پشت پێبەستراو بەرھەم بھێنرێت، تاقیکردنەوەی زۆر ماون، کارەکان لەو بارەیەوە درێژەیان ھەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین