لە سێ رووداوی ھاتووچۆدا چوار کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا



هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

هاتووچۆ دەشڵێت:” رووداوی یەکەم لە ناو شاری کەلار لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربووە”.

هەروەها رووداوی دووەم لە رێگەی نێوان کەلار بۆ گردەگۆزینە، لەنێوان مینی پاسێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە و لێخوڕی ماتۆڕسکلیکە و دوو سەرنشین بریندار بوون.

رووداوی سێیەمیش لە ناحیەی ڕزگاری لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (نیسان پاتڕۆڵ و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە) ڕویدا ، لە ئەنجامی رووداوەکە لێخۆڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لە دەستدا .

بومەلەرزەیەكی تر توركیا و سوریای هەژاند
پێشت بومەلەرزەیەكی تر توركیا و سوریای هەژاند
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەداتە شۆفێران
دواتر وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەداتە شۆفێران
ەیوەندیدار