جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە



لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆدەبنەوە

پرسی هەڵبژاردن جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی كۆدەكاتەوە و بڕیارە سبەینێ‌ شەممە، ئەو كۆبوونەوەیە لەنێوان دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت.

بەپێی زانیارییەكان، سبەینێ‌ شەممە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری هەولێر، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی كۆدەبنەوە.

ڕۆژی 28\2\2023 ئەو دوو حزبە لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆبوونەوە، هاوار محەمەد، بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بۆ میدیای‌ حزبەكەی‌ ڕایگەیاندووە، “لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی نێوان هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی زۆربەی كێشەكان چارەسەركراون و لەسەر ئەو خاڵانە ڕێككەوتووین كە بەربەست بوون لەبەردەم ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن،تەنیا یەك خاڵ ماوە لەنێوان پارتی‌ و یەكێتی‌ ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت ئەویش پەیوەستە بە كورسی كۆتاكان”.

وتیشی، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوانیان پێكبهێنرێ بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بەیەكەوە سەردانی لایەنەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بكەن.

ئەوە لەكاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆی ئەنجام نەدرا و تەمەنی پەڕلەمانی كوردستانیش بۆ ماوەی ساڵێك و دوو مانگ درێژكرایەوە، بەرپرسانیش جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەنەوە لە ئەمساڵدا، چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لە ئەوە كرد كە دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و ئەو وەك سەرۆكی هەرێم ڕۆژێك دیاریی بكات.

 

 

 

لە سنووری بەردەڕەش تەرمێك دۆزرایەوە
پێشت لە سنووری بەردەڕەش تەرمێك دۆزرایەوە
باندێكی پێنج كەسی دەستگیركرا
دواتر باندێكی پێنج كەسی دەستگیركرا
پەیوەندیدار