باندێكی پێنج كەسی دەستگیركرا



 

بەتۆمەتی كاری ساختەكاریی و بازرگانی بەچەكەوە باندێكی پێنج كەسی لە سلێمانی دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ھێزەكانی پۆلیس زانیاری پێویستیان لەسەر ژمارەیەك تۆمەتبار كۆكردەوە كە لەشێوەی بانددا پاسپۆرت و پێناس و چەند بەڵگەنامەیەكی تر ساختە دەكەن، ھەروەھا بازرگانی بەچەكەوە دەكەن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەچالاكییەكی ھاوبەشدا مەفرەزەكانی نوسینگەكانی نەھێشتنی تاوانی كوردسات و ڕۆژھەڵات و نەھێشتنی ساختەكاریی توانیان ھەر پێنج تۆمەتبارەكە لەكاتی دروستكردنی بەڵگەنامەی ساختەو مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی چەك دەستگیربكەن.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر شەش چەك لەجۆری دەمانچەو چەند بەڵگەنامەیەكدا كە تۆمەتباران ساختەیان كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران: (ئ، ج، أ)لەدایكبووی ١٩٧٠، (م، ق، ك) لەدایكبووی ١٩٧٨، (ن، أ، ف) لەدایكبووی ١٩٧٧، (ق، ف، م) لەدایكبووی ١٩٧٦، (ر، ح، م) لەدویكبووی ١٩٦٢، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٨٩- ٢٩٨ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

No photo description available.

 

جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
پێشت جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
دەربەندیخان مانگرتنی شكاند
دواتر دەربەندیخان مانگرتنی شكاند
ەیوەندیدار