لە سنووری بەردەڕەش تەرمێك دۆزرایەوە



بەرگری شارستانی ئاكرێ‌: ئەو هاووڵاتییە كوژراوە و لە شاخ خراوەتە خوارەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر زێی گەورە، تەرمی هاوولاتیەك دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاكرێ‌ دەڵێت، ئەو هاووڵاتییە كوژراوە و دواتر لە شاخەوە خراوەتە خوارەوە.

ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاكرێ‌ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی مۆریلان لە سنووری قەزای بەردەڕەش لەسەر زێی گەورە  تەرمێك دۆزرایەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، چەند شایەتحاڵێك پەیوەندیان پێوەكردین و تیمەكانمان ڕەوانەی شوێنەكە كرد، دەركەوت كە ئەو هاووڵاتییە كوژراوە چونكە سەری شوێنەواری گوللەی پێوەبووە.

وتیشی، پێدەچێت ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی كە كوژراوە لە شاخ خرابێتەخوارەوە، ئەو شوێنەی تەرمەكەی تێدا دۆزراوەتەوە زۆر سەخت و دوورە دەستە، ڕووداوەكە تازەش نییە و چەند ڕۆژێك بەسەریدا تێپەڕیوە بەو پێیەی تەرمەكە بۆنیكردووە.

سەبارەت بە تەمەن و ڕەگەزی كوژراوەكە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاكرێ‌ وتی، لەو بارەیەوە زانیاریمان نییە، بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی داد دەكرێت.

 

 

كەشوهوای ناوچەكانی هەرێم دەگۆڕێت
پێشت كەشوهوای ناوچەكانی هەرێم دەگۆڕێت
جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
دواتر جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار