فیفا ناوی باشترین یاریزانی 2022 ئاشكرا دەكات



لە ئاهەنگێكدا كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی “فیفا” لە پاریس سازكرا، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی خەڵاتی “باشترینی”ی بۆ ساڵی 2022 بەدەستهێنا و بەسەر كیلیان مپاپێی فەرەنسایی و هاوڕێی لە پاریس سان جێرمان و كەریم بنزیمای فەرەنسایی گۆڵكاری ڕیال مەدریددا سەركەوت كە تۆپی زێڕینی بەدەستهێنابوو.


ئەستێرەكەی ئەرجەنتین لەپای بەدەستهێنانی جامی جیهانی لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو خەڵاتەكەی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا بەسەر هەڵبژاردەی فەرەنسادا سەركەوت بە پەناڵتی، دواى ئەوەی بە ئەنجامی 3-3 یەكسان بوون.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەسەركردایەتی مێسی، بۆیەكەم جار لە دوای ساڵی 1986، ناسناوی مۆندیالی قەتەر 2022ی بەدەستهێنا.

 

خەڵك؛ ڕێككەوتنی نوێی یەكێتی و پارتی ئاشكرادەكات
پێشت خەڵك؛ ڕێككەوتنی نوێی یەكێتی و پارتی ئاشكرادەكات
فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک بەردەوامن لە مانگرتن
دواتر فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک بەردەوامن لە مانگرتن
ەیوەندیدار