خەڵك؛ ڕێككەوتنی نوێی یەكێتی و پارتی ئاشكرادەكات



هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووونەوە و لەسەر چوار ماددەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن ڕێکكەون.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەیەكی باڵاوە دەستی كەوتووە، بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی كۆبوونەتەوە و لەسەر 4 ماددەی تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕێككەوتوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی و یەكێتی ڕێككەوتوون هەڵبژاردن بە چوار بازنە بێت و هەروەها نیوە بە لیستی کراوە و نیوە بە لیستی داخراو بێت.

هاوكات، یەكێتی و پارتی ڕێككەوتوون ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی عێراق بکرێت بۆ سوود وەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.

لای خۆشیانەوە، بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەكردووە، لەسەر زۆربەی خاڵەكانی پەیوەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لێكتێگەیشتنی هاوبەش هاتە ئاراوە.

ڕاشیانگەیاندووە، بڕیار درا لە چەند ڕۆژی ئایندە هەردوولا جارێكی دیكە بۆ هەمان مەبەست كۆببنەوە.

دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری دەستی پێكردەوە
پێشت دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری دەستی پێكردەوە
فیفا ناوی باشترین یاریزانی 2022 ئاشكرا دەكات
دواتر فیفا ناوی باشترین یاریزانی 2022 ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار