فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک بەردەوامن لە مانگرتن



نزیکی دوو هەفتەیە فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، داوای مافەکانیان دەکەن، دەڵێن لە کۆبوونەوەکانی شاندی بازرگانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە و گرژی دروستبووە.

لە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن ڕاگەیاند، داوای ئەو شایستە داراییان دەکرد کە بە مافی خۆیانی دەزانن و بەڵام پێیان نادرێت.

بەپێی ڕێککەوتنێک کە لەنێوان وەزارەتی بازرگانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی ئەو ٤٥٠ دینارەی لە هەر خێزانێک بۆ بەشە خۆراک و بەشە ئارد لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، دەبێت وەک پاداشتێک بەسەر فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک، پسوڵەی خۆراک، چاودێری بازرگانی دابەشبکرێت.

بەپێی وتەی فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ئەو پاداشتە دوو جار بە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک دراوە، بەڵام هیچ پاداشتێک بۆ ئەوان نەبووە.

ئەو فەرمانبەرانە لە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە مانگرترنیان لە کارکردن ڕاگەیاندووە و داوای مافەکانیان دەکەن، لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان سەردانی کردوون، بەڵێنی پێداون کە کێشەکەیان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ چارەسەر بکات.

لە ڕۆژی ٢٥ی مانگ شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیان کرد، پاش کۆبوونەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ چارەسەرێک بۆ داواکاریی ئەو فەرمانبەرانە نەدراوە.

بەپێی وتەی ئەو فەرمانبەرانە، لە کۆبوونەوەی شاندەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لەگەڵ بازرگانی هەرێمی کوردستان کێشە و گرژی دروستبووە.

لە کاتێکدا بەڕێوەبەرانی پسوڵەی خۆراک داوای پاداشتەکەیان بەپێی ڕێککەوتنەکەی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ فەرمانبەرەکانیان کردووە، شاندەکەی عێراق پێیان ڕاگەیاندوون بۆ پاداشتە بۆ ئەوان نییە، ئەگەریش ئەو فەرمانبەرانە دەستەبەکارکردن نەکەنەوە ئەوا سەبەتە خۆراکییەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگرن، بەڵام ئەم گرژییە نەخراوەتە بەرچاوی ڕاگەیاندنەکان.

ئەم هەڵوێستە شاندی وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبری چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبەرەکان، کێشەکەی زیاتر قوڵکردووەتەوە و تا ئێستاش کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەبووە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی سلێمانیش بەردەوامن لە مانگرتن.

فیفا ناوی باشترین یاریزانی 2022 ئاشكرا دەكات
پێشت فیفا ناوی باشترین یاریزانی 2022 ئاشكرا دەكات
كەسێك بەبڕێكی زۆر دۆلارەوە دەستگیركرا
دواتر كەسێك بەبڕێكی زۆر دۆلارەوە دەستگیركرا
ەیوەندیدار