هەولێر؛ شێڵتەر بۆ داڵدەدانی سەگی بێلانە دروست دەکرێت



پارێزگای هەولێر رایاگەیاند، لە ماوەیەکى نزیکدا دەست بە دروستکردنى شلتەرێک بۆ داڵدەدانی سەگى بێلانە دەکرێت.

لە راگەیەنددراوێکدا پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.2.26، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە مەبەستى دروستکردنى پەناگەیەک بۆ داڵدەدانی سەگى بێلانە و کەمکردنەوە و نەهێلانی ئەو سەگانە لە سەر شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کە بوونەتە مەترسى بۆ سەر گیانى هاوڵاتییان و بڵاوبونەوەى نەخۆشی و پەتا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، پاڕێزگارى هەولێر، بۆ چارەسەرکردن و دوورخستنەوەی سەگى بێلانە لە ناو شار کە دیاردەیەکى ناتەندروست و ناشارستانیی دروستکردووە، ڕایگەیاند: “پارچەى زەوى پێویستمان لە دەرەوەى شار دابینکردووە”، لەوبارەیەشەوە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد لە زووترین کاتدا دەستبکەن بە ئامادەکارى پێویست بۆ دروستکردنى پەناگە (شێلتەرێک) لەو پارچە زەوییەى کە تەرخانکراوە وەک قۆناغى یەکەم.

دەشڵێت، لە قۆناغى داهاتووشدا دەستبکرێت بە هەڵمەتى گرتن و کۆکردنەوەى ئەو سەگانە لەو شوێنەدا لە پێناو بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و بەرەنگاربوونەوەی زیادبوون و ڤاکسینکردنیان.

رووسیا بەدژواری ئۆكراین بۆردوماندەكات
پێشت رووسیا بەدژواری ئۆكراین بۆردوماندەكات
وەزارەتی دارایی و ئابوری: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە رێکەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان
دواتر وەزارەتی دارایی و ئابوری: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە رێکەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان
ەیوەندیدار