بەڤیدیۆ: ڕۆناڵدینیۆ دەست بە یاریكردن دەكاتەوە



لە ڕیكلامێكی ڤیدیۆیی لەگەڵ جیرارد پیكێ‌ و ئیبای یانۆسی گۆرانیبێژ، ڕۆناڵدینۆ ئەستێرەی پێشووی پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنە و ئەی سی میلان، لە خولی “پادشاكان” یاریی دەكات كە لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

ئەستێرە بەڕازیلییە تەمەن 42 ساڵەكە لەگەڵ تیپی “بۆرسینۆس”ی ئیسپانی واژۆی كردوو، بۆ یاریكردن لە خولی “پادشاكان” یان “كینگز لیگ”.

بەپێی ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی، ڕۆناڵینۆ لەم هەفتەیەدا لە یاریگای “كوپرا ئەرینا” بە ژمارەی 12 لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان “بۆرسینۆس” و “بیۆ” یاریی دەكات.

پاڵوانێتییەكە لەلایەن پیكێ‌ لە بەرشەلۆنەوە ڕێكدەخرێت و 12 تیپ بەشداریی دەكەن كە هەریەكەیان 12 یاریزان لەخۆدەگرێت و هەریەكەشیان 11 یاریی دەكەن، دواتر ڕووبەڕووبوونەوە لەسەر ناسناوەكە دەكرێت.

ڕۆناڵدینۆ پێش هەریەك لە چیچاریتۆ ئەستێرەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی و سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی كەوت بۆ یاریكردن لە خولی “پادشاكان”.

 

بەوێنە، چاڵێكی گەورەى تۆقێنەر لە دوای بومەلەرزەكەی توركیاوە دەركەوت
پێشت بەوێنە، چاڵێكی گەورەى تۆقێنەر لە دوای بومەلەرزەكەی توركیاوە دەركەوت
خۆپیشاندانی مامۆستایان لە هەولێر دەستپێدەكات
دواتر خۆپیشاندانی مامۆستایان لە هەولێر دەستپێدەكات
ەیوەندیدار