خۆپیشاندانی مامۆستایان لە هەولێر دەستپێدەكات



خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە و ئەمجارە لە هەولێر و لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران ناڕەزایەتییەكان ئەنجام دەدرێن.

عـەلـی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لەھەرێمی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٣ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەولێر لە بەردەم بینای یٔەنجومەنی وەزیران كاتژمێر 10:00 بەیانی دەست پێ دەكات.

ڕاشیگەیاند، خۆپیشاندانەكە لە پێناو داواكردنی مافی سەرەتاییمان، كە دامەزراندن و بوون بە ھەمیشەیی وانەبێژانە، هەروەها لە پێناو گەڕانەوەی شكۆ بۆ مامۆستایان و لە پێناو نەھێشتنی چینایەتییە.

وتیشی، “خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە پێناو بەرەو پێش چوونی سلكی پەروەردە و لە پێناو بە یەك چاو سەیركردن لە ماف و ئەركدا بۆ داواكردنی (دامەزراندن) دەكەین”.

نوێنەری گشتی وانەبێژان لەھەرێمی كوردستان داوا لە مامۆستایان دەكات، “مەردبن و ئامادەبن بۆ مافی خۆتان، چونكە ماف نادرێ، دەسەنرێت “.

چەندین ساڵە مامۆستایانی وانەبێژ، كە پایەیەكی سەرەكی كەرتی پەروەردەن داوای دامەزراندن دەكەن و لە ساڵی ڕابردووەوە پرسەكەیان دراوە بە ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی، بەڵام تا ئێستا بڕیار لە چارەنووسیان نەدراوە.

بەڤیدیۆ: ڕۆناڵدینیۆ دەست بە یاریكردن دەكاتەوە
پێشت بەڤیدیۆ: ڕۆناڵدینیۆ دەست بە یاریكردن دەكاتەوە
كچە گەورەكەی قازی محەمەد كۆچی دوایی كرد
دواتر كچە گەورەكەی قازی محەمەد كۆچی دوایی كرد
ەیوەندیدار