بۆچی یاریزانەكانی ئەڵمانیا دەمى خۆیان گرت ؟



یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا نهێنی دەركەوتنی یاریزانەكانی كە دەمی خۆیان گرتووە لە وێنەی فەرمی بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ژاپۆن لە مۆندیالی قەتەر، ئاشكرا دەكات.

یەكێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر) ڕایگەیاند”ئەمە هەڵوێستێكی سیاسی نییە، مافی مرۆڤ شیاوی ئەوە نییە دانوستانی لەسەر بكرێت، قەدەغەكردنی نیشانە یەكسانە بە قەدەغەكردنی مافی ڕادەربڕین”.

ئەو هەڵوێستەی ئەڵمانەكان، وەك ناڕەزاییە بەرامبەر بە ڕەتكردنەوەی یەكێتی تۆپی پێ‌ (فیفا) بۆ ڕێگەدانیان بە هەڵگرتنی نیشانەی پشتیوانی لە هاوڕەگەزبازان.

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دەستپێكی یارییەكانی لە مۆندیالی قەتەر، بە ئەنجامی 1-2 بە هەڵبژاردەی ژاپۆن دۆڕا.

 

ئاسیاسێڵ بۆ هەرزان كردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕیاری دا
پێشت ئاسیاسێڵ بۆ هەرزان كردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕیاری دا
وەزیرێكی عێراق: كەس كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە گران نەكڕێت
دواتر وەزیرێكی عێراق: كەس كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە گران نەكڕێت