بوومەلەرزە ناوچەیەكی دیكە دەهەژێنێت



وێستگەکانی تۆڕی نیشتمانی بوومەلەرزەزانی پەیمانگای نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی فەلەکناسی، بوومەلەرزەیەکیان لە دووری 27 کیلۆمەتر لە باکووری سوێس تۆمار کردووە، کە چەند پارێزگایەکی میسر هەستیان پێکردووە.

پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە، کە قووڵاییەکەی 10 کم بووە.

دامەزراوەی بوومەلەرزەزانی میسری ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ زیانێکی گیانی و ماڵ و موڵک بەهۆی بوومەلەرزەكەوە تۆمار نەكراوە.

سەرۆکی بەشی بوومەلەرزەزانی لە پەیمانگاکە، شێریف ئەلهادی ڕایگەیاند، ئەو بوومەلەرزەیەی چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕوویداوە، جارجارە بەشێوەیەکی سروشتی ڕوودەدات.

ئەلهادی ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری هەستکردن بە بوومەلەرزەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بوومەلەرزەکە لە نزیک شاری سوێسەوە هاتووە، کە نزیکە لە شاری قاهیرە، بۆیە لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەستی پێکراوە، بەڵام بوومەلەرزەیەکی مامناوەندە و هیچ مەترسییەک بۆ سەر هاوڵاتیان و ژیانی هاووڵاتیان دروست ناکات.

نرخی دۆلار و تمەن شكان
پێشت نرخی دۆلار و تمەن شكان
باران دەبارێت و ڕەشەبا هەڵدەكات
دواتر باران دەبارێت و ڕەشەبا هەڵدەكات
ەیوەندیدار