باران دەبارێت و ڕەشەبا هەڵدەكات



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكات و ئاسمان دەبێت نیمچە هەور و نمە باران دەبارێت و دەشڵێت: “ئەمشەو تا بەیانی شەممە خێرایی با زیاد دەكات”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی شەممە ٢٥-٢-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم لەكاتەكانی نیوەڕۆ تا شەو بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی نمە بارانی كەم لەھەندێ كات و ناوچەدا.

ڕاشیگەیاند، پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە بەڕێژەی ١ تا ٢ پلەی سەدی بەاورد بە ئەمڕۆ، نزمترین و بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم (سلێمانی ١٨ بە ٥ ، ھەولێر ٢٠ بە ٦ پلە ، دھۆك ١٨ بە ٧ پلە ، ھەڵەبجە ١٨ بە ٥ پلە ، كەركوك ٢٢ بە ٩ پلە ) ئیدارەی گەرمیان ٢٥ بە ٩ پلە ، ئیدارەی ڕاپەڕین ١٧ بە ٥ پلە ، ئیدارەی زاخۆ ١٨ بە ٧ پلە ، ئیدارەی سۆران ١٦ بە ٤ پلە ە خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت.

وتیشی، “كاتەكانی ئەمشەو تا كاتی بەرەبەیانی سبەی خێرایی با لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین چالاك ئەبێت لەئاڕاستەی باكووری ڕۆژھەڵاتەوە بەخێرایی ٢٠ تا ٣٥كم/ كاتژمێر و دواتر كاریگەری نامێنێت”.

بوومەلەرزە ناوچەیەكی دیكە دەهەژێنێت
پێشت بوومەلەرزە ناوچەیەكی دیكە دەهەژێنێت
سودانی لە بارەی دۆلارەوە بڕیارێکی دیکەی دا
دواتر سودانی لە بارەی دۆلارەوە بڕیارێکی دیکەی دا
ەیوەندیدار