كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بەكارهێنانی تیك تۆك-ی لەكارمەندەكانی قەدەغەكرد



كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا وەك ئەندامی بەڕێوەبردنی یەكێتییەكە چالاكی ئەنجام دەدات، بەهۆكاری ئەمنی بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك-ی لە كارمەندانی قەدەغە كرد.

ماڵپەڕی پۆلیتیكۆ بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ی 2ی 2023 فەرمان بە سەرجەم كارمەندانی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا كراوە، ئەو ئەپڵیكەیشنە لە تەلەفۆنە تایبەتییەكان و تەلەفۆنی دامەزراوەكانیاندا بسڕنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو،كەچاوەڕێش دەكرێت لەئایندەیەكی نزیكدا، دامەزاوەكانی دیكەی یەكێتییەكە وەك ئەنجومەنی یەكێتی ئەورووپا و پەرلەمانی ئەوروپا، هەنگاوی لەوشێوەیە بگرنەبەر.

تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك-تۆك كەسەربە كۆمپانیایەكی تەكنەلۆجی چینە لەبەشێك لە وڵاتانی جیهاندا مەترسی ئەمنی دروستكردووە و بەو هۆیەوە لە ئەمریكا، بەكارهێنانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە لە تەلەفۆنەكانی تایبەت بە خزمەتی فەرمی قەدەغە كرا.

باس لە گەڕانەوەی كازمی دەكرێت بۆ دەسەڵات
پێشت باس لە گەڕانەوەی كازمی دەكرێت بۆ دەسەڵات
هێلیكۆپتەری وەزیرێكی ئێرانی كەوتەخوارەوە و تێكشكا
دواتر هێلیكۆپتەری وەزیرێكی ئێرانی كەوتەخوارەوە و تێكشكا
ەیوەندیدار