هێلیكۆپتەری وەزیرێكی ئێرانی كەوتەخوارەوە و تێكشكا



هێلیكۆپتەری وەزیرێكی ئێرانی لەكاتی نیشتنەوەيدا كەوتەخوارەوە و تێكشكا.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی “ئێرنا”ی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، حامید سەجادی وەزیری وەرزشی ئێرانی بەهۆی كەوتنەخوارەوە هێلیكۆپتەرەكەی لەكاتی نیشتنەوەی لە كۆمەڵگەیەكی وەرزشی لە شاری بافت لە باشووری وڵات، برینداربووە.

ئاژانسەكە لە زاری شایەتحاڵەكانەوە نوسیويەتی، وەزیر و دوو پاسەوانی برینداربوون و بۆ چارەسەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ڕەتیشیكردەوە برینی وەزیری وەرزشی وڵاتەكە مەترسیداربێت.

كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بەكارهێنانی تیك تۆك-ی لەكارمەندەكانی قەدەغەكرد
پێشت كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بەكارهێنانی تیك تۆك-ی لەكارمەندەكانی قەدەغەكرد
بەشە ئاردی دوو مانگی هەرێم فەوتا
دواتر بەشە ئاردی دوو مانگی هەرێم فەوتا
ەیوەندیدار