“زیاتر لە ١٣٨ هەزار كرێكار لە هەرێمی كوردستان دەستەبەركراون”



 

لە هەرێمی كوردستان ٣٨ هەزار و ٤٩١ پڕۆژە دەستەبەر كراون و كۆی گشتی كرێكارە دەستەبەركراوەكانیش بریتییە لە ١٣٨ هەزار و ٩٢ كرێكار.

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیی ھەرێمی كوردستان داتا و ئامارەكانی تایبەت بە دەستەبەری كۆمەڵایەتی راگەیاند و تیایدا ژمارەی پڕۆژە و كرێكارانی دەستەبەركراو خراوەتەڕوو، هاوكات كۆی گشتی داهات و دەستمایەی گشتیش بەشێكی دیكەی نێو ئامارەكە بوو.

بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، عارف حیتۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: “لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، ٢٧ هەزار و ٨٠٨ كرێكار دەستەبەر كراون، هەروەها ١٢ هەزار و ٩٨٠ كرێكار لابراون، هاوكات پێنج هەزار و ٣١٦ پڕۆژەش دەستەبەرییان بۆ كراوە و كۆی داهات و بەشدارییەكان و سزای دواكەوتن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بریتیی بووە لە ١٩٤ ملیار و ٩٠ ملیۆن و ٢٨٤ هەزار و ٤٨١ دینار”.

عارف حیتۆ راشیگەیاند: “بە گشتی ٣٨ هەزار و ٤٩١ پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان دەستەبەر كراون، هاوكات ١٣٨ هەزار و ٩٢ كرێكاریش دەستەبەرییان بۆ كراوە”.

بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بە كۆی داهاتی بەشدارییەكان و سزای دواكەوتن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كرد: “كۆی داهاتی بەشدارییەكان و سزای دواكەوتن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دا، بریتیی بووە لە ١٩٤ ملیار و ٩٠ ملیۆن و ٢٨٤ هەزار و ٤٨١ دینار. لەم بڕە پارەیەش بڕی ١١٧ ملیار و ٣٢٥ ملیۆن و ٢٣ هەزار و ٥٥١ دینار لە هەولێر، ٤٧ ملیار و ١٨٧ ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٣٥٠ دینار لە سلێمانی و ٢٩ ملیار و ٥٧٨ ملیۆن و ١٣٨ هەزار و ٥٨٠ دینار لە دهۆك بووە”.

عارف حیتۆ هەروەها ئاماژەی بە دەستمایەی گشتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرد : “دەستمایەی گشتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی (هەولێر، دهۆك و سلێمانی) سەربە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بریتیی بووە لە ٨٥٩ ملیار و ٣٢٧ ملیۆن و ٩٦ هەزار و ٦٣٦ دینار”.

عێراق و ئێران بە هێڵی شەمەندەفەر پێكەوە دەبەسترێنەوە
پێشت عێراق و ئێران بە هێڵی شەمەندەفەر پێكەوە دەبەسترێنەوە
رێوشوێنی نوێ بۆ هەرزانكردنی دۆلار راگەیەندرا
دواتر رێوشوێنی نوێ بۆ هەرزانكردنی دۆلار راگەیەندرا
ەیوەندیدار