بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیا و سوریای هەژاند



بوومەلەرزەیەكی بەهێزی دیكە ناوچە سنوورییەكانی توركیا و سوریا و لوبنانی هەژاند.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە كاتژمێر 08:04 ی ئەمشەو دوو شەممە لەسەر سێ شەممە بە كاتی كوردستان، بوومەلەرزەیەكی زۆر بەهێز ناوچە سنوورییەكانی نێوان توركیا و سوریا و لوبنانی هەژاند.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە بەهێز بووە بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا لە هاتای و مەڕەش هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە و دوو باڵەخانەی 6 نهۆمی لە هاتی ڕووخاون.

ئەمەش لە كاتێكدایە، كە لە سەرەتاكانی ئەم مانگەدا دوو بوومەلەرزەی بەهێز ناوچەكانی باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش بریندار بوون و بە ملیۆنان هاووڵاتی ئاوارە و بێ‌ ماڵ و حاڵ بوون.

ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، كە لە دوای بوومەلەرزە بەهێزەكانەوە تا ئێستا زیاتر لە 6 هەزار پاشلەرزەی دیكە تۆمار كراون.

پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن
پێشت پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن
بە وێنە، دهۆك بەنداوە نوێیەكەی تەواوكرد
دواتر بە وێنە، دهۆك بەنداوە نوێیەكەی تەواوكرد
ەیوەندیدار