پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و ئەو شەپۆلە سەرمایەی هەیە كۆتایی دێت و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە باران بارین دەستپێدەكاتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە شەپۆلی سەرما تاڕادەیەک لاوزبووە و کۆتایی هاتووه و کەش ئاسایی بۆتەوە بەتایبەت له کاتەکانی ڕۆژدا و لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما قۆناغ بە قۆناغ بەرزدەبنەوە.

ڕاشیگەیاند، هۆکاری بچڕانی شەپۆلەکانی بارانبارینیش لەم ماوەیە ئەو شەپۆلە سەرما توندە بووە و هیچ مەترسییەکی وشکەساڵی و بێ‌ بارانی لە ئارادا نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلی سەرما کۆتایی دێت و هۆکارێکی زۆرباشە بۆ دەستپێکردنەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلەکانی بارانبارین لە نیمچە دورگەی عەرەب و باشووری ئێران دەستپێدەکەنەوه و لە سەرەتای مانگ 3 و هەفتەی یەکەمی مانگ 3 شەپۆلەکانی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەكەنەوە.

 

مارسیلۆ دەچێتە نەسر؟
پێشت مارسیلۆ دەچێتە نەسر؟
بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیا و سوریای هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیا و سوریای هەژاند
ەیوەندیدار