ئەوقافی دهۆك؛ هەر كەسێك سوكایەتی بەئیسلام بكات سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە سەر فەرمانی پارێزگاری دهۆك لەمەودوا هەر كەسێك سوكایەتیی بە ئاینی ئیسلام بكات ، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆك ئەمڕۆ هەینی 17ی 2ی 2023 لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بە فەرمانی عەلی تەتەر ، پارێزگاری دهۆك لەمەودوا هەر كەسێك سوكایەتیی بە ئاینی ئیسلام بكات “سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەكرێت”.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی دهۆك راسپێردراوە لە كاتی حاڵەتێكی لەو شێوەیەدا، پەنا بۆ دادگا ببات و سكاڵای یاسایی تۆماربكات.

هاوكات پارێزگای دهۆك، نووسیویەتی”لە هەرێمی كوردستان پێكەوەژیان و رێزگرتنی بەرامبەر هەیە، بێ رێزی بەرامبەر هیچ بیروباوەڕێك قبوڵكراو نییە”.

موقتەدا سەدر؛ داوا لە وڵاتانی جیهان گەمارۆكانیان سەر سوریا هەڵگرن
پێشت موقتەدا سەدر؛ داوا لە وڵاتانی جیهان گەمارۆكانیان سەر سوریا هەڵگرن
بانكی جی پی مۆرگان؛ زیانەئابورییەكانی بوومەلەرزەكانی توركیا بە 25 ملیار دۆلار خەمڵاندووە
دواتر بانكی جی پی مۆرگان؛ زیانەئابورییەكانی بوومەلەرزەكانی توركیا بە 25 ملیار دۆلار خەمڵاندووە
ەیوەندیدار