فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڕیارێكی لە بەرژەوەندی عومرەكاران دەركرد



فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو عومرەكارانەی كە لە رێگای فڕۆكەخانەكەیانەوە گەشت ئەنجام دەدەن، بڕی 3 هەزار دۆلاری بەرامبەر 132 هەزار دیناری عیراقی پێ دەفرۆشرێت.

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، ئەو عومرەكارانەی كە لە رێگای فڕۆكەخانەكەیانەوە گەشت ئەنجام دەدەن، بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی هەر عەمرەكارێك بڕی 3 هەزار دۆلاری بەرامبەر 132 هەزار دیناری عیراقی پێ دەفرۆشرێت بەم مەرجانە:-
1= هەبوونی پاسپۆرتی عیراقی
2- هەبوونی تیكت
3- تەواوكردنی بۆردینگ
4- عومرەكار پێویستە تەمەنی سەروی 18 ساڵ بێت
5- هەر عومرەكارێك بۆی هەیە تەنیا یەكجار لە مانگێكدا سود لەم بڕیارە وەربگرێت

كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ كۆتایی هات
پێشت كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ كۆتایی هات
سودانی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت
دواتر سودانی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت
پەیوەندیدار