وەزیری دەرەوە عێراق باس لە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات



فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكەیان بۆ ئەمەریكا بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات بووە،”بەهای دۆلاریش كاتی دەوێت تا جێگیر دەبێت.”

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی سەردانی شاندی عێراق بۆ ئەمەریكا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی ئەو وڵاتە لەبارەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاندووە”سەردانەكەمان بۆ واشنتن بۆ ئەوەیە پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا بەهێزتر بكەین و ‌چۆن بتوانین پەیوەندیە ئابووریەكانی هەردوولا فراوانتر بكەین.”

بە وتەی فوئاد حسێن” یەكێك لەو تەوەرانەی لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆیان لەسەر كردووە، رێوشوێنەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بووە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی و وەكو خۆی دەڵێت، “ئەمەریكا پێشوازی لەو هەنگاوانەی ئەنجوومەنی وەزیران و بانكی ناوەندی كردووە، نرخی دۆلاريش ماوەیەكی دەوێت تاوەكو جێگیر دەبێت، ئێستا نرخی دۆلار بەرەو خوارەوەیە بەراورد پێش سەردانەكەمان بۆ واشنتن، كە بەرەو سەرەو بووە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئێمە گەیشتینە رێككەوتنەكی باش.”

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت” بانكی فیدڕاڵی و گەنجینەی ئەمەریكا لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق لە گفتوگۆدابوون، چونكە له ‌عێراق ئەو سیستەمەی گواستنەوەی دراو كە هەیە زۆر كۆنە، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە، ئەو سەكۆی ئەلیكترۆنیەی دروست كراوە كۆنتڕۆڵی دۆلار دەكات، كە دۆلارەكە لە بانكی ناوەندی عێراق دەردەچێت بۆ كوێ دەچێت و دواین كەس كێ وەری دەگرێت، پێشتر ئەو میكانیزمە نەبووە”.

هەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق وتی”لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان قسەمان كردووه، ئەو وێنە خراپانەی‌ لەسەر عێراق هەن باش نین‌، چونكە ئێستا‌ بارودۆخی ئەمنی عێراق زۆر باشە، بڕوام وایە كۆمپانیا ئەمەریكیەكان روو لەعێراق بكەن.”

لەبارەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا، فوئاد حسێن ڕایگەیاند”لەزۆربەی كۆبوونەوە‌كانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا، باسی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدایان كردووه و بە بەرپرسە ئەمەریكییەكانیان‌ گوتووە، “كێشەكان بەرەوچارەسەرن، شاندی كوردستان چووەتە بەغدا جارێكی تریش بەنیازن سەردانی بەغدا بكەن.”

سودانی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت
پێشت سودانی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت
لە شارباژێر، پێشانگایەک بۆ خوێندکارانی بەهرەمەند کرایەوە
دواتر لە شارباژێر، پێشانگایەک بۆ خوێندکارانی بەهرەمەند کرایەوە
ەیوەندیدار