مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن كۆدەبنەوە



سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا كۆدەبێتەوە.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 15ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەڕمی و بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

بڕیارە ئەمڕۆ 16/2/2023 سەرۆكی حكومەت لەگەڵ سەرۆك ئیمانوێل ماكرۆن و بەرپرسە باڵاكانی دیكەی فەرەنسا كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا لە هەموو بوارەكاندا.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا، دۆخی ئەمنی و ئابووری، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا دەكرێت.

ئەمڕۆ سكرتێری ناتۆ سەردانی توركیا دەكات
پێشت ئەمڕۆ سكرتێری ناتۆ سەردانی توركیا دەكات
چالاكانی كورد كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپایان ڕاگرت
دواتر چالاكانی كورد كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپایان ڕاگرت
ەیوەندیدار